پزیشکێک چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ پێشنیار دەکات

تەندروستی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پزیشکێکی میسری بڵاویکردۆتەوە ڕۆژانە 45 خوولەک ڕۆێشتن بە پێ بۆ هەموو کەسێک، دەبێتەهۆی پاراستنی دڵ، هەروەها شەکرە و کۆلیسترۆڵ چارەسەر دەکات. 

کێ وتی: دکتۆر جەمال شەعبان، راگری پێشووی پەیمانگای نیشتیمانی دڵ لە میسر رایگەیاند: پیاسەکردن هۆرمۆنی ئیندۆرفینی بەختەوەری هاندەدات، بۆ زاڵبوون بەسەر ماندووبووندا و بەرگری لە ماندووبوون و ئازار و بێزاری دەکات. 

زیاتر: پیادەرۆیشتن، فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، کێش کەمدەکاتەوە، شەکرە و کۆلیسترۆڵ چارەسەر دەکات، ئەرکەکانی گورچیلە، جگەر و ماسولکەکانی دڵ چالاک دەکات و ڕەقبوونی خوێنبەر کەمدەکاتەوە، نیشانەکانی کۆڵۆن و ناڕێکی هەرس کەمدەکاتەوە، سیستەمی بەرگری چالاک دەکات، ماسولکە و ئێسکەکان چالاک دەکات و تەندروستی بەهێز دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا