بابەتە سەرەکیەکە: ئهمڕۆ ههینی، له كۆبونهوهیهكدا
لهگهڵ نوێنهرانی چین و توێژه جیاوازهكانی ئێران، عهلی خامنهیی رێبهری
باڵای كۆماری ئیسلامی وتارێكی پێشكهشكرد.
چی وت: ناوبراو رایگەیاند؛ سەرکەوتن لە
ململانێی نێوان حەق و ناحەقیدا لە دیوی حەقیقەتدایە، بەڵام بەرەی حەقیقەتیش باجی
خۆی دەدات، نابێ گومان لەوەدا هەبێت کە کۆتایی و دەرەنجامی ئەم خۆڕاگرییە، شکستی
دوژمن و قەوارەی زایۆنیستی بەدخواز و گەندەڵە.
ئەمەشی وت: ئەمریکاییەکان بزانن لە روبەڕووبونەوەی
گەلی ئێران، بە هەڕەشە ناگەنە هیچ مەبەستێک و هیچ شتێک بەدەست ناهێنن.
چی تر: با ئەمریکییەکان و ئەوانی دیکەش بزانن، ئەگەر لە بەرامبەر گەلی
ئێراندا خراپەیەک ئەنجام بدەن، ئەوا زلـــلەیەکی بەهێزیان بەردەکەوێت.
زیاتر: سیاسەتمەدارانی ئەمریکی و ئەوروپی
هەڵەیەکی گەورە دەکەن، کە ناوەندەکانی بەرگریی ناوچەکە دەدەنە پاڵ ئێران و
سوکایەتییان پێدەکەن، ئێران پێویستیی بە نوێنەر نییە.