بابەتە سەرەکیەکە: گیدۆن ساعر، وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، لە سەکۆی "ئێکس" په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی
جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی كورد دەکات.
چی وت: وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگەیاند؛ له‌م نه‌ورۆزه‌دا گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان
لێده‌كه‌م، نه‌ورۆز هێمای سه‌ركه‌وتنی روناكییه به‌سه‌ر تاریكی‌دا، نوێبوونه‌وه‌ی
به‌هار و رۆحی هیوایه.
ئەمەشی وت: ئیسرائیل
سه‌رسامه به خۆڕاگری و هێزی گه‌لی كورد، فیداكاریتان بۆ پاراستنی شوناس و كولتورتان
ئیلهام به‌خشه.
زیاتر: ئه‌مساڵ
له‌هه‌مو كاتێک زیاتر هیوادارم نه‌ورۆز ببێته هۆی هێنانه‌دی ئاشتی، ئارامی و
بوژانه‌وه، به‌وئومێده‌ی خه‌ونه‌كانتان وه‌ک گوڵی به‌هار بپشكوێت.