بزوتنەوەی فەتح داوا لە حەماس دەکات دەستبەرداری دەسەڵات ببێت

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بزوتنەوەى فەتحى فەڵەستینی، داوا لە بزوتنەوەى حەماس دەکات دەستبەردارى دەسەڵات ببێت، لەپێناو مانەوەی فەڵەستینییەکان.

لێدوانی فەرمی: مونزیر حایک وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح لە کەرتى غەززە رایگەیاند؛ جەنگی ئێستا بۆ کۆتاییهێنانە بە بونی دانیشتوانی کەرتی غەززە، لەبەر ئەمەش پێویستە حەماس دەستبەرداری دەسەڵات ببێت، لە پێناو پارێزگارییکردن لەمانەوەی فەڵەستینییەکان لە کەرتەکەدا.

ئەمەشی وت: هۆشداری دەدەین رۆژانی سەخت چاوەڕوانى دانیشتوانی غەززە دەکات، پێویستە حەماس بڕیار لەبارەی غەززە، ژن و منداڵانی بدات و بەزەیی نیشان بدات.

ئەمەش بزانە: بزوتنەوەی فەتح، لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردو، لەلایەن یاسر عەرەفات و خەلیل وەزیر "ئەبو جیهاد" دامەزراوە و ئێستاش مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، سەرۆکایەتی دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا