بابەتە
سەرەکیەکە: بڕیارە ڕۆژی دوشەممە شاندی
دانوستانکاری روسیا و ئۆکراینا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەست لە
سعودیە كۆببنەوە.
لێدوانی
فەرمی: گریگۆری کاراسین، دانوستانکاری روسیا بۆ ئاگربەستی ئۆكراینا بە میدیای
وڵاتەکەی راگەیاند؛ مۆسکۆ هیوادارە "هەندێک پێشکەوتن" بەدەستبهێنێت لە
دانوستانەکان پێش ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆی جیا لەگەڵ ئۆکراینا و روسیا
سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست ئەنجام بدەن.
چی تر:
بڕیار وایە شاندی دانوستكاری روسیا رۆژی یەكشەممە، بەرەو ریازی پایتەختی سعودییە
بەڕیبكەوێت و دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەكەشیان رۆژی سێشەممە بگەڕێنەوە بۆ مۆسكۆ.
هاوکات:
بۆ گەیشتن بەئاگربەست و كۆتاییهێنان بە جەنگ، بڕیارە وایە ئەمەریکا رۆژی دوشەممە
هاوتەریب لەگەڵ شاندی هەردولا گفتوگۆ ئەنجام بدات.